نا بۆ کوشتن و شاربەدەر کردنی نووسەران و ڕۆشنبیرانمان
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە رۆشنبیران، نووسەران و لێکۆڵەران و خوازیارانی لیبرالیزم و دیموکراسی بۆ پاریزەری لە "ئارام رەشید" نووسەری کتێبی " جیهالەتی ئیسلام لە دونیای هاوچەرخ" و ئەو نووسەرانەی هاوچەشن کە لەگەڵ هەڕەشە رووبەڕوو دەبنەوە، بۆچوونەکانی خۆمان بەم شێوە دەردەبڕین:
1- ئێمە ئازادی ڕادەربڕین بە مافی هەمووان دەزانین و هەر هەوڵێک بۆ سەرکوت کردنی ئازادی ڕادەربرَین مەحکووم دەکەین.
2- ئەم بەیانییە نەک تەنیا بۆ پشتیوانی لە تاکێک یان ئایدیایەکی تایبەت، بەڵکوو بۆ پشتیوانی لە ئازادی رادەربرَین بە شێوەیەکی گشتییە.
3- "ئارام ڕەشید" لە کتێبەکەیدا یان بەڵگەیەکی دروستی هێناوەتەوە یان نادروست. ئەگەر دروست بێت کۆکردنەوەی کتێبەکەی و دادگایی کردن و فتوای مەرگ بۆ ئەو نووسەرە کارێکی هەڵەیە و ئەگەر بەڵگەیەکی نادروستی هێنابێتەوە یەکەم ئەوەیکە: وڵامی بە بەڵگە دەدرێتەوە نەک بەو کردەوانە کە ناوی لێبرا، دووهەم ئەوەیکە: خەڵک خۆیان شعووریان هەیە و دەتوانن دەربارەی دروستی و نادروستی نووسراوەکانی ناوبراو یان هەرکەسێکیتر بیربکەنەوە و پێویست ناکات 470 کەس لە باتی ئەوان بیر بکەنەوە و برَیار بدەن. بۆیە:
4- ئێمە کۆمەڵێک نووسەر و ڕۆشنبیر خوازیاری ئەوەین کە تەواوی ڕۆشنبیران، نووسەران، چالاکانی مافی مرۆڤ، دۆستانی لیبرالیزم و ئازادیخوازان، بە جووڵانەوەیەکی بە کۆمەڵ پێشگیری لەو هەوڵانە بکەین کە دژ بە نووسەران و ڕۆشنبیرانمان دەکرێت و بەم شێوە بۆ پاراستنی خۆمان و ئازادی رادەربرَین تێبکۆشین. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە نەجووڵێن و ئیزن بدەین ئاوەها لەگەڵ نووسەرانمان هەڵسوکەوت بکرێت لەوانەیە سبەی سرَەی ئێمەش بگات. لە بیرمان نەچێت زۆربەی ئەو کەسانەی هەستان بۆ پارێزەری لە "برتراند ڕاسێل" نووسەرێک لەو چەشنە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئەوانەی بوون کە برَوا کانی ناوبرایان پێ باش نەبوو بەڵام بۆ پاراستنی ئازادی و دیموکراسی پارێزەریان لێکرد.
5- لە کۆتاییدا ئەوەیکە کاتێک کە رێژەیەکی کەم بەو شێوە دێن و لە باتی خەڵک بیر دەکەنەوە ئەوە بێ حورمەتیییە بە شعووری خەڵک بۆیە ئێمە لە تەواوی ڕۆشنبیران، نووسەران، چالاکانی مافی مرۆڤ، دۆستانی لیبرالیزم و ئازادیخوازان خوازیاری ئەوەین کە لە جووڵانەوەیەکی بە کۆمەڵ کۆتایی بەم جۆرە بێحورمەتیانە بە شعووری خەڵک بێنین و ئیزنی ئەوە نەدەین کە ئەم کردەوانە ببێت بە بەشێک لە کولتوور و نەریتی کۆمەڵگاکەمان.
14/7/2008
تکایە واژووەکانتان بەم ایمێڵە بنێرن
Pofp.help@gmail.com
واژووەکان:
ئارش دەکلان- لێکۆڵەری زانستی
نارین محەمەدی – چالاکی مافی مرۆڤ
ئاسۆ ساڵەح- سوید- نوێنەری چالاکانی مافی مرۆڤ ئێران لە سوید
ئیبراهیم کۆنەپۆشی- نۆرویژ
نەجیبە مەحموودی – نۆرویژ
خەبات قۆرەیشی – نۆرویژ
کیوان فەتحی – نۆرویژ
قمری ئەحمەدی – ئێران
ڕێبین فارۆق – سلێمانی
محەمەد رەزا ئیسکەندەری – هوڵەند – کارناسی زانستی کۆمەڵایەتی
تاهیرە خۆڕەمی – هوڵەند – چالاکی مافی مرۆڤ
سالار رەشید
شەهین محەمەدی – چالاکی مافی ژنان
عامر سابیر ئهندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
No comments:
Post a Comment